حەوت وڵات بەیاننامەیەکی
هاوبەشیان بڵاوکردەوە و هێرشەکانی ئێرانیان شەرمەزار کرد
ئەمڕۆ دووشەممە، شەش وڵاتی عەرەبی و ویلایەتە
یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و تێیدا هێرشەکانی
ئێرانیان بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە شەرمەزار کرد، ئاماژەیان بەوە کرد کە ئەم کارانەی
ئێران ڕەفتارێکی سەرکێشانەیە و دەبێتە هۆی تێکدانی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
لە ڕاگەیەندراوە هاوبەشەکەی هەریەک لە وڵاتانی
ئەمریکا و سعوودیە و ئیمارات و قەتەر و بەحرێن، و ئەردەن و کوێت دا هاتووە؛ دەستخۆشییان
لەو هەماهەنگییە کاریگەرە کردووە لە بواری بەرگریی ئاسمانی و مووشەکیدا کە ڕێگری
کردووە لە کەوتنەوەی زیانی گیانی و وێرانکاریی گەورەتر ، هەروەها بە توندی هێرشە
مووشەکی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان بۆ سەر خاکە خاوەن
سەروەرییەکان لە سەرانسەری ناوچەکەدا شەرمەزار کرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەڵێن: ئەم لێدانە
بێ پاساوانە، سەروەریی چەندین دەوڵەتی پێشێل کردووە، هەڕەشە لە سەقامگیریی ناوچەکە
دەکات و ژیانی مەدەنییەکانی خستووەتە مەترسییەوە." ئەو وڵاتانە جەختیان
کردووەتەوە لەسەر "مافی خۆیان بۆ بەرگریکردن لە خۆیان لە بەرامبەر ئەم
هێرشانەدا و پابەندبوون بە ئاسایشی ناوچەکە.
33 جار خوێندراوەتەوە