ئیسرائیل: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی قەرزاری کوردە و دەبێت قەرزەکەی بدەنەوە

KNN : Kurdish News Network
10:33 - 08/01/2026
کوردستان
+
-

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دەڵێت هێرشەکانی سوریا بۆسەر گەڕەکە کوردییەکان لە ڕادەبەدەر مەترسیدارن و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی قەرزاری شەرەفی کوردە و نابێت بێدەنگبن.

 

هەواڵ:KNNC

 

گیدۆن سائر وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لەبارەی هێرشی هێزە چەکدارەکانی سوریا بۆسەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییەی حەلەب قسەیکرد و وتی، هێرشەکانی ڕژێمی سوریا بۆ سەر کەمینەی کورد لە حەلەب لە ڕادەبەدر مەترسیدارن و نابێت هەروا سادە لە بابەتەکە بڕوانرێت.

 

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل وتیشی، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بە گشتیی و وڵاتانی ڕۆژئاوا بەتایبەتی، قەرزاری کوردن و قەرزی شەرەفیان لەسەرە بەرامبەر بە کورد، هەمووان بەرپرسیارن و ئەرکدارن بەرامبەر بە پاراستنی کورد، هەمووان دەزانن کورد پاڵەوانانە شەڕی لەناوبردنی داعشی کرد و سەرکەوت بەسەریاندا، بۆیە نابێت بێدەنگبن بەرامبەر دەستدرێژییەکانی سوپای سوریا و دەبێت قەرزی کورد بدەنەوە.

 

گیدۆن سائر وتیشی، سوریا بێبەڵێنە و بەردەوامە لە قڕکردنی پێکهاتەکانی وڵاتەکە، سەرکوتکردنی پلانبۆداریژراو و سیستماتیکی و کوشندەی پێکهاتە جیاوازەکانی سوریا پێچەوانەی بەڵێنەکانی سوریای نوێیە، هەورەها بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێتە هۆی پەرەسەندنی توندوتیژی لەلایەن ڕژێمی سوریاوە بۆسەر تەواوی پێکهاتە جیاوازەکانی وڵاتەکە....

384 جار خوێندراوەتەوە