حزبوڵڵای
لوبنانی نیگەرانی خۆی لە ناوهێنانی وەک تیرۆرست ڕاگەیاند و سەرکردەیەکی گروپەکەش
دەڵێت پێویستە بەررپرسانی عێراق لێکۆڵینەوەی ورد بکەن.
هەواڵ:KNNC
دوای ناوهێنانی
حزبوڵڵای لوبنانی و حوسییەکانی یەمەن وەک تیرۆرست لە ڕۆژنامەی وەقائعی فەرمی عێراقدا، سەرکردەیەکی
حزبوڵڵای لوبنانی بە کەناڵی حەدەسی ڕاگەیاند: نیگەرانن لەوەی کە لە عێراقدا وەک
تیرۆرست ناوی گروپەکەیانی هێناوە و لەوبارەیەوەشەوە هۆشدارییان داوەتە دەسەڵاتداران کە ڕێکار بگرنە بەر.
ئەو سەرکردەیەی حزبوڵڵای لوبنانی ئاشکراشی کرد کە داوایان لە بەرپرسانی عێراق کردوە بە زووی هەڵەکەیان ڕاستبکەنەوە و
لێکۆڵینەوەی ورد و تەواو لە بابەتەکە بکەن.
دوابەدوای ئەوەش
حسێن عەلاوی ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەرنامەیەکی کەناڵەکەدا ڕایگەیاند:
ئەوەی ڕوویداوە تەنها هەڵەیەک بووە تێپەڕیوە و هیچ فشارێک لە عێراق نەکراوە کە
پاساو بهێنێتەوە یاخود قسەکانی بگۆڕێت....
4 جار خوێندراوەتەوە