محەممەد شیاع سودانی
لەبارەی ناوهێنانی حزبوڵڵا و حوسییەکان وەک تیرۆرست، هاتە دەنگ و دەڵێت لێپرسینەوە
لەو کەسانە دەکرێت کە هەڵەکەیان کردوە.
هەواڵ:KNNC
محەمەد شیاع سودانی
سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی ناوهێنانی حزبوڵڵای لوبنانی و
حوسییەکانی یەمەنی وەک تیرۆرست، بڵاوکردەوە و تیایدا ڕایگەیاند: داوای کردوە هەرچی زووە لێکۆڵینەوە لە هەڵەکە بکرێت ئاشکرابکرێت
کە بەرپرسبووە لە تێپەڕبوونی هەڵەیەکی لەو شێوەیە، تا هەڵەکاران لێپرسینەوەی
خێرایان لەگەڵ بکرێت.
سودانی ئاماژەی
بەوەشداوە، ئەوەی لە ڕۆژنامەکە بڵاوکراوەتەوە هەڵە و ناڕاستی تێدابووە، چونکە وەک
عێراقی ڕێککەوتنی لایەنەکە بۆ بەستنی پارە، لەسەر داوای لایەنی مالیزیا، سنووردار
بوو بە لیستکردنی ئەو لایەن و کەسانەی کە پەیوەندییان بە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی
داعش و قاعیدەوە هەیە، عێراقیش تەنها بەوە ڕەزامەندە کە داعش و قاعیدە و
گرێدراوەکانیان لە لیستی تیرۆردابن...
64 جار خوێندراوەتەوە