بزوتنەوەی
نوجەبا ساڤایا بە ناپاک و کۆیلە ناودەبات و دەڵێت ئەگەر بێدەنگ نەکرێت بەرەی
مقاوەمە بەردێک دەخاتە قوڕگییەوە و بێدەنگی دەکات.
هەواڵ:KNNC
ئەکرەم کەعبی ئەمینداری
گشتیی بزووتنەوەی نوجەبای عێراق سەرکۆنەی لێدوانەکانی ئەم دواییەی مارک ساڤایا،
نێردەی سەرۆکی ئەمریکای بۆ عێراق کرد و ڕایگەیاند: مارک ساڤایای ناپاکە و کردار و
وتارەکانی دەستوەردانی ڕاستەوخۆیە لە کاروباری ناوخۆی عێراق ئەگەر بێدەنگى نەکەن،
موقاوەمەى ئیسلامى بەردێک دەخاتە قوڕگییەوە و بێدەنگی دەکات.
ئەکرەم کەعبی وتوشییەتی،
ئەوە بزانن، ئەگەر بێدەنگی نەکەن، موقاوەمەی ئیسلامی بەردێک دەخاتە قوڕگییەوە و دوای
ئەوەش دەیگەڕێنێتەوە بۆ ئاغا و گەورەکانى کە کردوویانە بە کۆیلە.
مارک ساڤایا چەندین
جار دژایەتی گروپە چەکدارەکانی عێراقی ڕاگەیاندوە و جەختی لە چەکداماڵینیان
کردوەتەوە، لە نوێترین پەیامیشیدا وتی، بەم نزیکانە دێتە عێراق و پەیامی تایبەتی دۆناڵد
ترەمپی پێیە، پێیە بۆ سەرکردایەتیی عێراق و هەرێمی کوردستان، گۆڕانکاریی گەورە بەڕێوەیە
و لەمەودوا هەمووان لەجێگەی گوفتار، کردار دەبینن...
288 جار خوێندراوەتەوە