بهپێی
راگهیهنراوێكی شاندی
دانوستانكاری پارتی ویستویانه یەکێتی بەشدارییەكی هاوسەنگ لە سەرۆكایەتیەكان
لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستانی هەبێت، بە جۆرێك كە (سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و
جێگری سەرۆكی هەرێم و جێگری سەرۆكی حكوومەت لای یەكێتی نیشتمانی كوردستان بن).
هەواڵ:KNNC
وهك لهراگهیهنراوهكهدا هاتوه لە كۆی 22 وەزیری حكومەتی هەرێم كە كابینە پێك دەهێنن، پێشنیاری پارتی وا
بووە كە پێكهاتەكان بە 2 وەزیربەشداری كابینە بن و (8 بۆ 9) وەزارەت لای یەكێتی
نیشتیمانی كوردستان بن، كە تیایدا وەزارەتی گرنگی بواری (سەربازی، ئابووری و
داراییی و، خزمەتگوزاری) تێدایە، هەروەها بەشداریەكی كارا و كاریگەر لە بواری
ئەمنی و پۆستەكانی تریش لە دەستەكان و فەرمانگەكان.
بهڵام یەکێتی بڕیاریداوه تا دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق
نەیەنە ناو حکومەت، بهوتهی شاندی دانوستانكاری پارتی ئەو دواخستنهی
یهكێتیان پێ خراپه.
877 جار خوێندراوەتەوە