شاندی ئیمراڵی: ئۆجەلان چاوەڕوانی کارەکانی کۆمسیۆنەکەی پەرلەمانی تورکیایە

KNN : Kurdish News Network
09:42 - 26/07/2025
کوردستان
+
-

شاندی ئیمراڵی، ڕایگەیاند: عەبدوڵا ئۆجەلان چاوەڕوانی کارەکانی کۆمسیۆنی پەرلەمانی تورکیا لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی و پرسی کورد لە تورکیا داواکارە ئاشتی و دیموکراسی لە کارەکانیان هەبێت.

 

هەواڵ: KNNC

شاندی ئیمراڵیی دەمپارتی، لە پاش کۆبونەوەی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان ''پەکەکە'' ڕایگەیاند: ماوەی کۆبونەوەک سێ کاتژمێر بوە و تێدا تاوتوێ دواین پیشهاتەکانی پڕۆسەی ئاشتی کراوە.

ئاماژەبەوەشکراوە، ئۆجەلان شێوازی بەڕێوەچونی ڕێوڕەسمی چەکدانانی بەشێک لە گەریلاکان لە ١١ی ئەم مانگە بە گرنگ وەسف کردوە هەروەها، چاوەڕوانی کارەکانی کۆمسیۆنەکەی پەرلەمانی تورکیایە لە بارەی پڕۆسەی ئاشتی و پرسی کورد لە تورکیا، لە ڕێگەی میتۆدێکی هەمەلایەنە و گشتگیرەوە بەشداری بەرچاو لە ئاشتی و دیموکراسیدا بکات.

شاندی ئیمراڵی، باسی لەوەشکردوە کە ئۆجەلان، سڵاوی دڵسۆزانە و هیوای باشی خۆی گەیاندە ڕای گشتی و سەرجەم چین و توێژە کۆمەڵایەتییەکان.

هەروەها، شاندەکەی دەمپارتی دەڵێت: لە ماوەی ڕابردودا چەند کۆبونەوەیەکیان لەگەڵ وەزیری دادی تورکیا سەرکردەی لایەنە سیاسیە جیاوازەکانی تورکیا سەبارەت بە پڕۆسەی ئاشتی ئەنجامداوە.

145 جار خوێندراوەتەوە