ئەمڕۆ بەرگریی شارستانیی سۆران بە بەشدارى 100 کارمەند و ئەفسەر کۆتا هەڵمەت ئەنجامدەدەن بۆ دۆزینەوەى تەرمى مامۆستا ئاڤێستا.
هەواڵ:KNNC
بەرگریی شارستانیی ئیدارەى سۆران، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە کۆتا رۆژى سێیەم مانگى گەڕانەکانیان، بە بەشدارى 100 کارمەند و ئەفسەر کە دابەشکراون بۆ 20 گروپ، هەڵمەتێکى گشتگیر و چڕ ئەنجامدەدەن بۆ دۆزینەوەى تەرمى مامۆستا ئاڤێستا.
بەرگری شارستانی سۆران ئاماژەی بۆئەوەشکرد، ئەم هەڵمەتە دەبێتە کۆتا رۆژى گەڕانیان، ئەگەر نەتوانرا بدۆزرێتەوە، بە شێوەیەکى فەرمى ئەو دۆسییەیە دادەخەن و کۆتایی بە گەڕان و پشکنینەکانیان دەهێنن.
ئاڤێستا یوسفی تەمەن 27 ساڵ، رۆژی 5ـی نیسانی 2025 لە سنوری قەزای مێرگەسۆر لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەکاتی رزگارکردنی براکەیدا کەوتە ناو رووباری تەنگاتورەوە و لەوکاتەوە تەرمەکەی نەدۆزراوەتە.
582 جار خوێندراوەتەوە