سوپای پاسداران گەروی هورمزمان دانەخستوە

KNN : Kurdish News Network
10:21 - 05/03/2026
جیهان
+
-

سوپای پاسداران: گەروی هورمزمان دانەخستوە تەنها ڕێگە بە کەشتیەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل نادەین

 

سوپای پاسداران لەسەر داخستنی گەروی هورمز ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت ، گەروی هورمزمان دانەخستوەو تەنها ڕێگە بە کەشتیە مەدەنی و سەربازی و بازرگانییەکانی ئەمریکاو ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانیان نادەین بە گەروەکەدا تێپەڕن ئەمەش مافێ خۆمانە.
ئاماژەی بەوەشداوە بە پشتبەستن بە یاسا و بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکان، کۆماری ئیسلامی ئێران مافی ئەوەی هەیە لە کاتی شەڕدا تێپەڕین بە گەرووی هورمزدا کۆنتڕۆڵ بکات.

جەختیش دەکاتەوە پێویستە هەموو کەسێک پابەندی ئەمە بێت. ئێمە جەختمان لەوە کردووەتەوە کە کەشتییە سەربازی و بازرگانییەکان و دیکەی سەر بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، قەوارەی زایۆنیستی و، وڵاتانی ئەوروپی، یان هاوپەیمانەکانیان ڕێگەیان پێنادرێت و ئەگەر دەستنیشان بکرێن، دەکرێنە ئامانج.

182 جار خوێندراوەتەوە