وەزارەتی كاروكاروباری
كۆمەڵایەتی عێراق رەتی دەكاتەوە بڕیاری هاتنی دەستی كار و كرێكارانی بیانی دابێت،
بەڵكو بڕیارەکانی حکومەت کە پەیوەستە بەڕێکخستنی
بازاڕی کار و پێشخستنی دامەزراندنی دەستی كار و کرێکارانی ناوخۆ جێبەجێ دەكات.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ سێشەممە، لە بڵاوكرایەكدا وەزارەتی
کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رەتیکردەوە کە بڕیاری دەرکردبێت بۆ قەدەغەكردنی هاتنی دەستی
كار و كرێكارانی بیانی و جەختی كردوەتەوە كە ئەو زانیاریانە دروست نین، رونیكردوەتەوە، دەسەڵاتی قەدەغەکردن و بڕیاردان
لە هاتن یان نەهاتنی دەستی كار و كرێكارانی بیانی بۆ ناو عێراق، لەلایەن وەزارەتی
ناوخۆوە دەدرێت، نەك وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی.
ئەوەیخستوەتەڕو، وەزارەتی
كاروكاروباری كۆمەڵایەتی پابەندە بەجێبەجێکردنی بڕیارەکانی حکومەت کە پەیوەستە بەڕێکخستنی
بازاڕی کار و پێشخستنی دامەزراندنی دەست كارو کرێکارانی ناوخۆ، ئەوەش بە ئامانجی ئاسانکاریی كردن بۆ خاوەنکارەکان لەگەڵ کارمەندانی
شارەزای عێراقی لە بوارە جۆربەجۆرەكاندا.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، پێویستە بەر لە بڵاوكردنەوەی هەواڵەكانیان پێویستە دەزگاکانی
راگەیاندن وردبینی لە دروستی زانیارییەکان بکەنەوە بەتایبەتی سەرچاوە فەرمییە پەسەندکراوەکان.
152 جار خوێندراوەتەوە