ئاسایشی عێراق: دەستمان بەسەر 440 تۆن برنجی خراپبودا گرتوە

KNN : Kurdish News Network
07:39 - 28/04/2025
عێراق
+
-

بەهۆی درێژكردنەوەی ماوەی بەكارهێنان و فررشتنەوەی بەبەروبومی خۆماڵی، ئاسایشی عێراق دەستی بەسەر زیاتر لە (440) تۆن برنجدا گرتوە.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

ئاسایشی عێراق بڵاویكردوەتەوە، لەچوارچێوەی پاراستنی مافەكانی بەكاربەر، رێگریكردن بە فێڵی بازرگانی، بەهۆی درێژكردنەوەی ماوەی بەسەرچونی بەكارهێنانی و فرشتنەوەی بەبەروبومی خۆماڵی هێزەكانیان توانیویانە لە پارێزگای موسەننا دەست بەسەر بڕی (90) تۆن برنجی هاورەدەكراوی هندیدا بگرن.

 

بڵاویشكردوەتەوە؛ لە كۆگایەكی دیكەدا و دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر، هێزەكانیان توانیویانە لە سایلۆی سەماوە دەست بەسەر (350) تۆن برنجی دیكەدا بگرن كە ئامادەكرابوە لە بازاڕەكاندا ساغبكرێنەوە، لەگەڵ ئەو كەلوپەلانەی لە سەرپێچییەكەیاندا بەكاریان هێناوە.

 

رونیكردوەتەوە، لە چالاكییەكانیاندا هەشت تۆمەتباریان دەستگیركردوە، لەگەڵ تەاووی ئەو بەڵگەنامانەی تۆمەتەكەیان بەسەردا ساغدەكاتەوە، بۆ گرتنەبەری رێكاری یاساییەكان، رادەستی دەسەڵاتیە دوەری كراون.

 

ئاسایشی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بەهۆی گۆڕینی بەرواری خۆراكە جۆراوجۆرەكانی ناو كۆگاكەی و درێژكردنەوەی ماوەی بەكارهێنانەكەیان كە بڕەكەی لە دو هەزار و (500) تۆن زیاترە، بەشی ئابوری ئاسایش لە پارێزگای بەسرە خاوەنی کۆگایەكی خۆراکیان دەستگیكردوە، روبەڕوی یاسایی دەكەنەوە.

109 جار خوێندراوەتەوە