پزیشکەكەی ئۆندەر رایدەگەیەنێت: گەیشتنی دۆخی تەندروستی ئۆندەر بەئێستا
موعجیزەیەکی گەورەیە، لەگەڵ ئەوەی ئەگەری ڕزگاربونی
کەمە، بەڵام هیوامان هەیە.
هەواڵ: (KNNC)
پڕۆفیسۆر د.ئەرتان ساغباش، پزیشكی ئۆندەر رایگەیاند: بۆ باشتركردنی دۆخی تەندروستی
سڕی سورەیا ئوندەر، تیمە پزیشكییەكەی ژمارەیەك دەرمانی جۆراوجۆری بۆ بەكاردەهێنن كە
ئەوانیش خۆیان لە دەرمانی بەهێزكردنی دڵ،
دەرمانی کەمکردنەوەی پەستان لەسەر رێڕەوی دەماری سییەکان و کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر
دڵ، دەرمانی کەمکردنەوەی ئاوسانی مێشک و ئەنتی بایۆتیکیش بۆ دروست نەبونی هەوکردن بەكار دەهێنن.
وتیشی: یەكێكی دیكە لەو دەرمانانەی كە بەكاریدەهێنن، بۆ رونكردنەوەی خوێنی
ئۆندەرە ئەوەش بەمەبەستی باشتركردنی سوڕی خوێنە، رونیكردەوە؛ بەگشتی چارەسەری فرە
لایەن و فرە پێوەرە، بەشێوەی یەك گروپ بەكاردەهێنن.
راشیگەیاند: لەگەڵ ئەوەی ئێستا دەرمانی خەواندن بۆ ئۆندەر بەكارناهێنرێت، بەڵام
تا ئێستا رون نەبوەتەوە بۆچی سڕەی سورەیا ئۆندەر بەئاگا نایەتەوە، هیوادارین ئەو
شتەی كە ترسیان لێی هەیە كە ئاوسانە، ئەوەنەبێت.
د.ئەرتان ساغباش، پزیشكی ئۆندەر ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، گەیشتنی بارودۆخی تەندروستی
سڕەی سورەیا ئۆندەر بە ئێستا موعجیزەیە، لەگەڵ
ئەوەی ئەگەر رزگاربونی كەمە، بەڵام هیوامان هەیە و چاوەڕێی موعجیزەیەكی دیكە دەكەن.
سڕی سورەیا ئۆندەر، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و ئەندامی
شاندی دەمپارتی بۆ ئیمراڵی، شەوی (15ـی نیسانی 2025) لە ماڵەکەی خۆیدا توشی جەڵدەی
دڵ بو، رەوانەی نەخۆشخانەی فلۆرانس لە ئەستەنبوڵ کرا، پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەری ئێستا
لە بەشی چاودێری چڕدا چارەسەر وەردەگرێت.
182 جار خوێندراوەتەوە