فەرماندەى گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات بڵاویکردەوە، کۆبونەوەى نێوان پەیەدە
و ئەنەكەسە ئەرێنی بوە و هەردولا بۆ یەکڕیزیی کورد هاوهەڵوێست بون.
هەواڵ: (KNNC)
لەبارەى کۆبونەوەکەى نێوان ئەنەکەسە و پەیەدە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەى گشتیی
هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) پەیامێکی بڵاوکردەوە، ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، کۆبونەوەى
نێوان پارتی یەكێتی دیموكات (پەیەدە) و ئەنجومەنی
نیشتیمانی كورد لە سوریا (ئەنەکەسە) ئەرێنی بو.
دەشڵێت: بۆ یەکڕیزیی کورد لە سوریا پەیەدە و ئەنەكەسە هاوهەڵوێست بون و
یەكەم هەنگاویان بۆ یەکڕیزی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان ناوە
فەرماندەى گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە،
لە پێناو دروستکردنی سوریایەکی دیموکرات و فڕەڕەنگ هەمو لایەنە کوردییەکان یەکدەنگ
دەبن.
225 جار خوێندراوەتەوە