مەزڵوم عەبدی: تاوانەكانی توركیا بەرامبەر خەڵكی رۆژئاوا رابگرن

KNN : Kurdish News Network
07:44 - 17/03/2025
کوردستان
+
-

فەرماندەی گشتی هەسەدە رایدەگەیەنێت: ئاگربەست لە سەرتاسەری سوریا بۆتە پێویستی و داوا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزە چالاکەکان دەکات تاوانەكانی توركیا بەرامبەر خەڵكی رۆژئاوا رابگرن.


هەواڵ: (KNNC)


مەزڵوم كۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (X) بڵاویكردوەتەوە؛ ئاگربەست لە سەرتاسەری سوریا بۆتە پێویستی، داوا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزە چالاکەکان دەکات ئەو تاوانانەی بەرامبەر بە خەڵكی مەدەنی لە رۆژئاوای كوردستان ئەنجام دەدرێن،  رابگرن.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بەئامانجگرتنی جوتیارێک و منداڵەکانی لەلایەن سوپای تورکیاوە تاوانێکە دژی مرۆڤایەتیە و پێویستە حکومەتی سوریا بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت.

 

فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیانی بێتاوان دەکات کە لە بۆردومانێكی تورکیادا تەواوی خێزانێک لە گوندەواری کۆبانی گیانیان لەدەستدا، هەروەها هیوای زو چاکبونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازێت.

363 جار خوێندراوەتەوە