کەشناسی هەرێم: بەفروباران دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

KNN : Kurdish News Network
09:55 - 17/03/2025
کوردستان
+
-

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و سبەینێش باران و ئەگەری کەمێک بەفربارینیش هەیە.

 

هەواڵ:KNNC

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی نیمچە هەوردەبێت و پلەکانی گەرما بە نزیکەی یــەک تــــا ســێ پلە نزمدەبێتەوە.

 

سەبارەت بە کەشی سبەینێ سێشەممە کەشناسی هەرێم دەڵێت: ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەکاتەکانی ئێوارە دابارین بەشێوەی نمەباران لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم دەستپێدەکات پاشان کاریگەرییەکەی درێژدەبێتەوە بۆ ناوچە سونرییەکانی باکورلەگەڵ کەمێک بەفربارین وە لەکاتەکانی درەنگانی شەوی نمەباران زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە، هەندێک جار هەورەبروسکە و تاوە بارانی لەگەڵ دەبێت.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، پلەکانی گەرما بەنزیکەی دوو تـــا چوار پلە بەراورد بە ئەمڕۆ نزم دەبێتەوە بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 27  پلەی سیلیزی
سلێمانی : 22 پلەی سیلیزی
دهۆک : 22  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 28 پلەی سیلیزی 
زاخۆ  : 23 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 23 پلەی سیلیزی
سۆران : 24 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 27 پلەی سیلیزی

160 جار خوێندراوەتەوە