بەپێچەوانەوەی ویستی سەرۆكی ئەمەریكا، ئێران
جەختدەكاتەوە هەناردەکردنی غاز بۆ عێراق بەردەوامەوە و گرێبەستێکی نوێی درێژخایەنیان
لەوبوارە واژۆ کردوە.
هەواڵ: (KNNC)
ئاژانسی هەواڵی میهر، لەسەر زاری، سەعید
تەواکولی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای نیشتمانی غازی ئێران بڵاویكردەوە؛ دوای
ئەوەی ئیدارەی نوێ ئەمەریكا ئەو لێخۆشبونەی هەڵوەشاندەوە کە رێگە بەبەغداد دەدات غاز
بۆ بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا لە تارانەوە هاوردە بكات، بەڵام تا ئێستا
هەناردەكردنی غاز بۆ ئەو وڵاتە بەردەوامە.
وتیشی: لەچەند هەفتەی رابردودا بەرپرسانی
عێراق سەردانی ئێرانیان كردوە و داوایان كردوە كە گرێبەستێكی نوێ لە بواری
هاوردەكردنی غاز بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا واژۆ بكەن، بۆیە دوای گفتوگۆ و
جێبەجێكردنی رێنماییەكانی بەرژەوەندی هەردو وڵات، گرێبەستەكە واژۆكرا.
رونیكردەوە، دابەزینی پلەکانی گەرما كاریگەری
لەسەر هەناردەكردنی غاز دەبێت، بەڵام لە ئێستادا بارودۆخەكە جێگیرە و هەناردەكرنی
غاز گرفتی بۆ دروستنەبوە.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای غازی
ئێران ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد؛ ئەو غازەی بەرهەم دەهێنرێت بڕێكی زۆری كە لە (72%)ـی
كۆی بەرهەمە لەنوخۆدا بەكاردەهێنرێت، بڕێكیشی رەوانەی عێراق و ئەرمینا دەكرێت.
219 جار خوێندراوەتەوە