بۆ
پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، وەفدی دانوستانكاری پارتی سەردانی
بزوتنەوەی گۆڕانی كردوە و بزوتنەوەی گۆڕان پێی راگەیاندون بەشداری كابینەی دەیەمی حكومەتی
هەرێمی كوردستان ناكەن.
هەواڵ:
(KNNC)
لە
كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، دلێر عەبدولخالق، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: بۆ
پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، وەفدی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی
كوردستان سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد، كە ئامانج لێی پێكهێنانی حكومەتی هەرێم
بو.
وتیشی:
پێشتر بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاندبو، كە وەك هێزێكی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی دەمێنێتەوە و هەوڵدەدەین
پەرلەمانی كوردستان و دامەزراوەكانی بەجۆرێك بێت لە خزمەتی بەرژەوەندییەكانی خەڵكی
هەرێمی كوردستاندا بێت.
رونیكردەوە،
بزوتنەوەی گۆڕان ئەزمونی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی و بەشداریكردنی لە دەسەڵاتدا هەیە، ئەزمونی
بەشداریكردنی بزوتنەوەی گۆڕان لە كابینەی حكومەتی هەرێم، ئەزمونێكی تاڵبوە.
دلێر
عەبدولخالق، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بەوەفدی پارتی دیموكراتی
كوردستانیان راگەیاندوە كە بزوتنەوەی گۆڕان بەشداری كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی
كوردستان ناكات و هیوادارن ئەو لایەنە سیاسییانەی بەشداری لە پێكهێنانی حكومەتدا
دەكەن، لەپێناو بەرژەوەندی خەڵك نەك حزب كاربكەن.
202 جار خوێندراوەتەوە