لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ژمارەیەك لە بڕیارەكانی رژێمی پێشو كە تایبەتە بە
موڵك و زەوییە داگیركراوەكان، كۆبونەوەكەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ كاتێكی نادیار
دواخرا.
هەواڵ: (KNN)
بەپێی خشتەی كۆبونەوەی ئەمڕۆ سێشەممە (2024/10/29)ـی ئەنجومەنی نوێنەرانی
عێراق بڕیار بو دەنگ بە چوار پڕۆژە یاسا بدرێت كە یەكێك لە پڕۆژە یاساكان تایبەت
بو بەهەڵوەشاندنەوەی ژمارەیەك لە بڕیاری موڵك و زەوییە داگیركراوەكان، بەڵام بەهۆی
دروستبونی گرژییەوە دانیشتەكە هەڵگیرا.
بەپێی زانیاریەكانی (KNN) دەنگدان بە پڕۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی ژمارەیەك
لە بڕیارەكانی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی رژێمی پێشوی عێراق كە تایبەتە بە موڵك و
زەوییە داگیركراوەكان، گرژی و ناكۆكی لە نێوان كورد و سوننەدا دروستكردوە، بۆیە
لەلایەن موحسین مەندەلاوی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەوەكالەت دانیشتنەكە
بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
لای خۆشیەوە، فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاویكردەوە؛ بەبێ
تێپەڕاندنی هیچ یەكێك لەو ئەو بڕگانەی لە
خشتەكانی كارنامەی دانیشتنەكەی ئەمڕۆدا هەبون دانیشتنەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە.
321 جار خوێندراوەتەوە