ژمارەى پەنابەرە لوبنانییەکان لە عێراق 22 هەزار کەسی تێپەڕاند

KNN : Kurdish News Network
09:56 - 29/10/2024
عێراق
+
-

نەتەوەیەکگرتوەکان ئاشکرایدەکات کە ژمارەى ئەو پەنابەرانەى لە لوبنانەوە هاتونەتە عێراق 22 هەزار کەسى تێپەڕاندوە و بەشى زۆریشیان لەڕێی فڕۆکەخانەکانەوە هاتونەتە وڵاتەکە.

 

هەواڵ:KNNC

 

نەتەوەیەکگرتوەکان لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکردوە؛ لە 23ـى ئەیلول و دواى فراوانبونى هێرشەکانى ئیسرائیل بۆسەر لوبنان و بەیروتى پایتەخت، ژمارەى پەنابەرە لوبنانییەکان لە عێراق رویان لە هەڵکشان کردوە.

بەپێی راپۆرتەکە، لە ئێستادا 22 هەزار لوبنانى لە عێراقن بۆ پارێزگارى لە ژیانى خۆیان و ئەوانیش لەڕێی جیاوازەوە رویان لە وڵاتەکە کردوە بەتایبەت دەروازەى قائیم-ى نێوان عێراق و سوریا یاخود لەڕێی فڕۆکەخانەکانى بەغداد و نەجەفەوە.

 

بەهۆى هێرشەکانى ئیسرائیلەوە بۆسەر کەرتى غەززە لە 7ـى ئۆکتۆبەرەوە، نزیکەى 2 ملیۆن کەس ئاوارە بون و لە لوبنانیش لە کۆتاییەکانى مانگى سێپتەمبەرەوە تا ئێستا زیاتر لە ملیۆنێک لوبنانى وڵاتەکەى خۆیان بەهۆى هێرشەکەى ئیسرائیلەوە چۆڵکردوە و ئاوارە بون.

183 جار خوێندراوەتەوە