لە هێرشێکی چەکداریدا لە سنوری کەرکوک حەوت سەربازی سوپای عێراق کوژران

KNN : Kurdish News Network
02:16 - 02/10/2024
کوردستان
+
-

لە ئەنجامی پەلامارێکی داعش بۆسەر ھێزەکانی سوپای عێراق لە باشوری پارێزگای کەرکووک، چوار سەرباز کوژران و سێ سەربازی دیکەش برینداربون.

 

هەواڵ:KNNC

 

عەمید میقداد میری وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ و شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ھێزێکی ھەواڵگریی سەربە لیوای 42 لە فیرقەی 11ـی سوپای لە کاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەی دۆڵی زەغیتون لە باشوری پارێزگای کەرکوک، کەوتونەتە ناو بۆسەیەکی تیرۆریستانی داعشەوە.

راشیگەیاندوە، لەئەنجامی ئەو پەلامارەی چەکدارانی داعش چوار سەربازی سوپای عێراق کوژران و سێ سەربازی دیکەش برینداربون.

 

دەشڵێت: هێزێکی پشتیوانی رەوانەی ناوچەکە کرا و چەکدارەکان گەمارۆدران و لەرێگەی ئاسمانی و زەمینییەوە چاودێری ناوچەکەکرا و لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەش لە روداوەکە پێکهێنراوە.

هەرچەندە لەساڵی 2017ـەوە، عێراق سەرکەوتنی بەسەر رێکخراوی تیرۆریستی داعش و کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی ڕووبەری ئەو خاکەی کە ڕێکخراوەکە لە ھاوینی 2014ـدا دەستی بەسەردا گرت راگەیاند، بەڵام تا ئێستا ڕێکخراوەکە لە رێگای پاشماوە و شانە نووستووەکانی ناو بەناو کردەی تیرۆریستی بۆسەر ھێزە ئەمنییەکان و ھاوڵاتییان ئەنجام دەدات، بەتایبەتیش لە سنوری پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، سەڵاحەددین، دیالە و ئەنبار.

کەرکوک؛ دلۆڤان مەجید  


350 جار خوێندراوەتەوە