وردبینیکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم کۆتایی هات

KNN : Kurdish News Network
05:48 - 30/07/2024
کوردستان
+
-

دیوانی چاودێری دارایی عێراق رایدەگەیەنێت؛ وردبینیکردن لە لیستی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تەواو بوە و لەوبارەیەوە راپۆرتێک رەوانەی سەرۆک وەزیران دەکەن.

 

هەواڵ:KNNC

 

عەممار سوبحی ئەلمەشهەدانی، سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دیوانی چاودێری پڕۆسەی وردبینیکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و داهاتە نەوتی و نانەوتییەکانی تەواو کردوە و ڕاپۆرتێک لەوباریەوە ڕەوانەی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد: "دیوانی وردبینی ئەو ئاستەنگانەی تێپەڕاند کە لە ڕێگەی وردبینیکردنی مووچەوە وەستابوون دوای تەواوی وردبینیکردی بۆ کرا".

 

ئەلمەشهەدانی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: وردبینی خەرجییەکان و داهاتەکان کرا، هەروەها ڕاپۆرتی پەیوەندیدار بە داهاتی نەوت و نانەوتی دوای پێدانی داتاکان لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی لە هەرێمی کوردستان ئامادەکراوە.

 

 

هەر ئەمڕۆش ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا جەختی کردوە کە پڕۆسەی وردبینیکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم تەواو بوە و هیچ کێشەیەکی نیە.

774 جار خوێندراوەتەوە