یەکێک لە کێشە باوە تەندروستییەکانی
ئەم سەردەمە، دروستبونی گرژی ماسولکەکانە، بەتایبەت ماسولکەکانی پوز و شان ومل، کە
زۆربەی جار هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ماندوبون و لایف ستایلی خراپ، کەمی خواردنەوەی
ئاو و زیاد خۆری لە خواردنی فاست فود و
ناتەندروست.
تەندروستی:KNNC
د. هەڤین کەمال شا
پسپۆڕی بەنج و ئازارشکاندن بڵاویکردوەتەوە، لە ئێستادا نێرگەلە کێشان و جگەرەی ئەلەکترۆنی
و جگەرەی ئاسایی کاریگەری زۆریان هەیە لەسەر گرژبونی ماسولکەکان و خواردنەوەی ڕێژەیەکی
زۆریش لە چا و قاوە و خواردنەوە گازییەکان کاریگەری خراپیان هەیە.
هەروەها باس لە چەند
خواردن خواردنەوەیەک دەکات کە پێویستە زیاد بکرێت بۆ ژەمە خۆراکییەکان بەمەبەستی
کەمکردنەوەی گرژی ماسولکەکان.
1-پەتاتەی شیرین: بەهۆی ئەوەی ماددەی کالسێۆم و مەگنیسێۆم و پۆتاسێۆمی تیادایە گرژی و ڕەقبوونی ماسولکە ناھێڵێت.
2-ئەڤۆکادۆ: رێژەیەکی زۆر پۆتاسێۆمی تیادایە کە ماسولکە خاوکەرەوەیە.
3-پاقلەمەنیەکان، فاسۆڵیا، لۆبیا، رێژەیەکی زۆر مەگنیسێۆمییان تیادایە کە ئازاری ماسولکە ناھێڵێت.
4-شوتی یاخود شەربەتەکەی ناھێڵێت ماسولکەکان وشک بنەوە، چونکە ڕێژەیەکی زۆر ئاوی تیادایە.
5-شیر یاخود بەرهەمە شیرەمەنیەکان کە ڕێژەیەکی زۆر پرۆتینی تیادایە و یارمەتی دروست بونەوەی خانە تێکشکاوەکانی ماسولکە دەدات.
6-سرکەمەنی یاخود ترشیات و خەیار شۆر، کاریگەری ھەیە لەسەر پاراستنی دەمارەکان کەئەویش دەبێتە ھۆی نەھێشتنی ئازار و رەقبونی ماسولکەکان.
7-سەوزە گەڵا تۆخەکانیوەکو سڵق و کاھوو و سپێناغ و ڕێژەیەکی زۆر کالسێۆم و ماگنیسێۆمیان تیادایە.
8-پرتەقاڵ و نارنج و سەندی،رێژەیەکی زۆر ئاو و پۆتاسێۆمیان تیادایە کەیارمەتی خاوکردنەوە و باشتر بونی ماسولکەکان دەدەن.
9-چەرەزات،بەھەموو جۆرەکانیەوە سەرچاوەیەکی باشن بۆ مەگنیسێۆم.
10-ماسی، بەتایبەتی جۆری سەلمۆن کە چەوریەکەی هانی چالاکبونی سوڕی خوێن دەدات کە کاریگەری ھەیە لەسەر کاری ماسولکەکان.
11-تەماتە، رێژەیەکی زۆر پۆتاسێۆمی تیادایە و یارمەتی خاوکردنەوەی ماسولکەکان دەدات.
12-خواردنەوەی ئاو : 12 پەرداخ و زیاتر لەڕۆژێکدا، ڕێگری دەکات لە وشکبوونەوەی ماسولکەکان و ئیش وکاریان چالاک دەکات.
828 جار خوێندراوەتەوە