سەرەتاى هەفتەى داهاتو
لیستى موچەى فەرمانبەرانى مەدەنى و هێزە ئەمنییەکان و خانەنشینان بە هاوتاکراوى رەوانەى
بەغداد دەکرێت.
هەواڵ:KNNC
سەرچاوەیەک لە
وەزارەتى دارایی هەرێم بە کەى ئێن ئێنى راگەیاند؛ ئەمڕۆ وردبینیکردن لە لیستى
موچەى مانگى حەوتى فەرمانبەران کۆتایی دێت و سەرەتاى هەفتەى داهاتو رەوانەى بەغداد
دەکرێت.
ئاماژەى بۆ ئەوەکرد کە
ناردنى لیستەکە رۆژى شەممە دەبێت و نوێنەرى وەزارەتى دارایی هەرێم لیستەکە بە
چاپکراوى دەگەیەنێتە بەغداد و رۆژى یەکشەممە دەگاتە دەست بەڕێوەبەرایەتیی
ژمێرکاریی وەزارەتى دارایی عێراق.
ئەو سەرچاوەیەى
وەزارەتى دارایی هەرێم ئەوەشى ئاشکرا کرد کە لیستى موچەى مانگى حەوتى فەرمانبەران
سەرجەم وەزارەتە مەدەنییەکان و هێزە ئەمنییەکان و خانەنیشنان لەخۆدەگرێت بە
هاوتاکراوى.
سلێمانى/ بڕیار نامیق
3452 جار خوێندراوەتەوە