چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران
و 17 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش لە جۆری کریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا.
هەواڵ:KNNC
بەڕێوەبەرایەتیی گشتى نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیرکردنی چوار
بازرگانی ماددەی هۆشبەری راگەیاند 17 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش لە جۆری
کریستاڵ دەستی بەسەرداگیراوە.
بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە، لە سەرەتای
ئەمساڵەوە توانراوە 600 تۆمەتباری ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر بکرێن.
بە گوێرەی ئەو ئامارانەی بەرێوەبەرایەتییەکە، 80%ـی
بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 35 ساڵیدایە
و 10%ـی بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکانیش ئافرەتن و 4%ـیش تەمەنیان خوار 18 ساڵە.
94 جار خوێندراوەتەوە