فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمەریکا رایگەیاند؛
چوار ئامانجی حوسییەکانیان لە یەمەن لەناوبردوە.
هەواڵ:KNNC
فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمەریکا (CENTCOM)، تێکشکاندنى دوو بەلەمی
بێ سەرنشین و لەناوبردنی وێستگەیەکی کۆنتڕۆڵکردن و وێستگەیەکی فەرماندەیی حوسییەکانیان
لە یەمەن، راگەیاند.
فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمەریکا لە راگەیاندراوێکدا
ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانیان، دوو بەلەمی بێ سەرنشینی سەربە حوسییەکانیان لە دەریای
سور تێشکاندوە.
ھەروەھا باسی لەوەشکردوە کە ھێزەکانیان سەرکەوتوانە،
وێستگەیەکی کۆنتڕۆڵکردن و وێستگەیەکی فەرماندەیی حوسییەکانیان لە یەمەن لەناوبردوە.
راشیگەیاندوە: "ئەو ئامانجانەی حوسییەکان
کە لەناوبراون، ھەڕەشە بون بۆسەر ھێزەکانی ئەمەریکا، ھاوپەیمانان و کەشتییە
بازرگانییەکان لە ناوچەکە".
ئەوەشی خستووەتەڕو، ئەو ئامانجانەی حوسییەکان لەچوارچێوەی
گرتنەبەری رێوشوێنەکان بۆ پاراستنی ھاتوچۆی کەشتییە بارزگانییەکان لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا،
لەناوبراون.
تا ئێستا حوسییەکان، ھیچ راگەیاندراوێکیان لەوبارەیەوە
بڵاونەکردوەتەوە.
173 جار خوێندراوەتەوە