بەڕێوەبەرى فریاکەوتنى
خێراى سلێمانى ئامارى سێ رۆژى جەژنى قوربانى راگەیاند و دەڵێت: ئامارى روداوەکان
بەراورد بە ساڵى رابردو کەمى کردوە، بەڵام ئەو روداوانەى بە ماتۆڕسکیل تۆمار کراون
بەشێوەیەکى بەرچاو زیاد بون.
هەواڵ:KNNC
سامان نادر، بەڕێوەری
سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە کەى ئێن ئێن،ى راگەیاند؛ لە یەکەم رۆژى جەژنى
قوربان تا کاتژمێر (11:00)ـى نیوەڕۆى ئەمڕۆ 38 روداوى جۆراوجۆر تۆمار کراون.
ئاماژەى بۆ ئەوەکرد کە
روداوەکان 17 روداویان بە ماتۆڕسکیل بوە و تەواوى روداوەکانیش مێرمنداڵ بون و
تەمەنیان نەگەیشتوەتە 18 ساڵ و لەو روداوانەدا قاچ و دەستیان شکاوە.
وتیشى: جگە لەو روداوى
ماتۆڕسکیلانە، هەشت روداوى هاتوچۆ و دوو حاڵەتى شەڕە چەقۆ و جەڵتە و کەوتنە
خوارەوەش تۆمار کراون.
بەڕێوەبەرى سەنتەرى
فریاکەوتنى سلێمانى ئەوەشى ئاشکرا کرد کە تا ئێستا هیچ حاڵەتێکى گیانلەدەستدان لە
رۆژانى جەژنى قوربان تۆمار نەکراون و تیمەکانیشیان تا کۆتایی ئەمڕۆ لە حاڵەتى
ئامادەباشیدا دەبن و 19 تیم بە بەردەوام لە ئەرکدان.
جەختیشى کردەوە کە
روداوەکانى ئەمساڵ بەراورد بە ساڵى رابردو بەشێوەیەکى بەرچاو کەمى کردوە و ئەو
روداوانەش تۆمار کراون هەمویان سەنتەرى شارى سلێمانى بون، وتى: ئەوەى جێی سەرنج
بوە بۆمان تەنها زیادبونى ئەو روداوانە بوە کە بە ماتۆڕسکیل کراون.
838 جار خوێندراوەتەوە