سەرۆکایەتى پەرلەمانى عێراق رۆژى سێى حوزەیرانى بۆ پەسەندکردنى خشتەکانى بودجەى گشتى عێراق دیاریکرد.
هەواڵ:KNNC
فەرمانگەی میدیای سەرۆکایەتى پەرلەمانى عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژى دووشەممە داهاتو سێى حوزەیرانى 2024، دانیشتنێک بۆ پەسەندکردنی خشتەی بودجە ئەنجام دەدەن.
ڕاگەیەندراوەکە خۆی لە بانگێشتنامەیەکدا دەبینێتەوە بۆ ئەندامانی پەرلەمان کە باس لە ناوەڕۆكی ئەو کۆبونەوەی کردوە و تێدا هاتوە کە پێش جەژنى قوربان، خوێندنەوەى یەکەم و دوەم بۆ خشتەکانى بودجە دەکرێت.
لەلای خۆشیەوە، مستەفا جەبار سەنەد، لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا، باسی لەو دانیشتنە کردوە و بە دانیشتنێکی نایاسای وەسف کردوە، چونکە تا ئێستا لیژنەی دارایی دەنگی لەسەر خشتەکان نەداوە و ڕاپۆرتی خۆی لەسەر خشتەکان ئامادە نەکردوە.
ئەوە لەکاتێکدایە پەرلەمانى عێراق بۆ پەسەندکردنى خشتەکانى بودجەى 2024 وەرزى یاسادانانى بۆ ماوەى مانگێک و تا نۆى حوزەیران درێژکردوەتەوە.
434 جار خوێندراوەتەوە