وەزارەتی دەرەوەی میسر
داوا له هاوڵاتییه‌كانی ده‌كات به‌خێرایی سودان به‌جێبهێڵن و له‌م قۆناغه‌دا
كه‌س گه‌شت بۆ ئه‌و وڵاته نه‌كات.
هه‌واڵ: (KNNC)
باڵیۆزخانەی کۆماری
میسری عەرەبی لە سودان بڵاویكرده‌وه؛ لە چوارچێوەی پاراستنی ئاسایش و سەلامەتیی
ئه‌و هاوڵاتییان سه‌ردانی سودانیان كردوه و به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه ئاڵۆزه‌ی روبه‌ڕوی
ئه‌و وڵاته به‌تایه‌تی ئه‌و ناوچانه‌ی روبه‌ڕوی پێكدادانی سه‌ربازی بوه‌ته‌وه، توانیان
لە ویلایەتی ئەلجەزیرەی ژماره‌یه‌ك له‌و هاوڵاتیانه‌ی گیریان خواردوە رزگار بكه‌ن.
رونیكردوه‌ته‌وه، بۆ
دڵنیابونه‌وه لە بارو‌دۆخی ئه‌و (18) خوێندكاره میسرییەکان لە شارەکە و گەیشتنیان
بەسەلامەتی بۆ بارەگای کونسوڵخانەی میسر، هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سودان
کراوە دواتر گواستنەوەیان بۆ سنوری میسر.
باڵیۆزخانەی کۆماری
میسری داوا لە هەمو ئەو هاوڵاتیانە دەکات لە سه‌رجه‌م ویلایەتەکانی سودان بە خێرایی
ئه‌و وڵاته بەجێبهێڵن، هەروەها بهه‌مه‌به‌ستی پاراستنی خۆیان هیچ هاوڵاتییەکی میسری
لە قۆناغی ئێستادا گەشت بۆ سودان نەکات.
211 جار خوێندراوەتەوە