پێگەی گڵۆبەڵ پێتڕۆڵ کە تایبەتە بە نرخی سوتەمەنی و وزەی کارەبا، لە
راپۆرتێکدا ریزبەندی وڵاتانی لە روی نرخی بەنزینەوە بڵاوکردەوە بۆ مانگی ئەیلول و
ئاماژەی بەوەشکردوە، عێراق یانزەمین وڵاتە لە جیهاندا لە نێوان ئەو وڵاتانەی بەنزینیان
هەرزانە.
پێگەی گڵۆبەڵ پێتڕۆڵ رایگەیاند: 169 وڵات لە جیهاندا پلەبەند کراون بۆ
هەرزانی نرخی بەنزین، لە عێراقدا بەنزین بە 5.4 سەنتە بۆ هەر لیترێك و بەمەش دەبێتە
یانزەمین وڵات لە ریزبەندی ئەو وڵاتانەدا و لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیش لە دوای
لیبیا و جەزائیر و کوێت چوارەمە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، نرخی بەنزین ئوردون گرانترینە لە
چاو وڵاتانی عەرەبیدا کە نرخەکەی دەکاتە یەك دۆلار و 74 سەنت.
گڵۆبەڵ پیتڕۆڵ دەڵێت: بەنزین لە ڤەنزوێلا زۆر هەرزانە و
نرخی هەر لیترێك بەنزین بە دو سەنتە بەمەش پلەی یەکەمی گرتوە لە جیهاندا.
دەشڵێت: لیبیا دوەمین دەوڵەتە لە جیهاندا لە روی هەرزانی
بەنزینەوە و نرخەکەی بە سێ سەنتە و ئێرانیش پلەی سێیەمی گرتەوە و بەنزین بە 5.3 سەنتە.
راشیگەیاند: گرانترین وڵات لە روی نرخی بەنزینەوە هۆنگ
کۆنگە کە بە دوو دۆلار و 97 سەنتە و زیمبابۆی پلەی دوەمی گرتوە کە نرخەکەی بە دوو
دۆلار و 570 سەنتە.
لە کۆتایی راپۆرتەکەیدا هاتوە، جیاوازی نرخی بەنزین لە وڵاتێکە بۆ وڵاتێکی
دیکە دەگەڕێتەوە بۆ پاڵپشتی حکومەت بۆ بەنزین و رێژەی باج.
827 جار خوێندراوەتەوە