وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایگەیاند، بۆ زیاتر خۆئاماده‌كردن بۆ دابه‌شكردنی موچه له رۆژانی پشو دابه‌شكردن راده‌گیرێت و له رۆژی یه‌كشه‌ممه 21-08-2022 بەپێی خشته‌ی ئاماده‌كراو ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه ده‌كرێته‌وه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەریم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، به‌مه‌به‌ستی زیاتر خۆ ئاماده‌كردن بۆ دابه‌شكردنی موچه له رۆژانی پشوو موچه دابه‌شكردن راده‌گیرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، له رۆژی یه‌كشه‌ممه رێکەوتی 21/8/2022 به پێی خشته‌ی ئاماده‌كراو ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه ده‌كرێته‌وه.
ئەوە لەکاتێکدایە، لە رێکەوتی 21/7/2022 وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم لیست و خشتەی دابەشکردنی موچوی مانگی تەمموزی بڵاوکردەوە کە بەگوێرەی خشتەکە دابەشکردنی موچە لە 25/7/2022 دەستپێدەکات و لە 5/8/2022 کۆتایی دێت، بەڵام بەهۆکاری ئەوەی ئەم مانگەشە هاوشێوەی مانگەکانی دیکە دابەشکردنی موچە کێشەی تێکەوت، دابەشکردنی موچە دواکەوت.
541 جار خوێندراوەتەوە