ئەمڕۆ و سبەینێ ئەم شوێنانە موچە وەردەگرن

KNN : Kurdish News Network
10:01 - 07/06/2022
کوردستان
+
-

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردوەتەوە ئەمڕۆ مووچه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و یەکەکانی 70 و 80 موچە وەردەگرن و سبه‌ینێش  وەزارەتی دارایی و ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی دام و دەزگا نەوتییەکان و بەرێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە موچە وەردەگرن.

 

به‌پێى ئه‌و خشته‌یه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی بڵاویكردوەته‌وه‌، ئه‌مرۆ سێشەممە وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و یه‌كه‌ى 70 و 80 موچە وەردەگرن.

 

سبه‌ینێ چوارشەممە، موچه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ، وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ڕه‌گه‌زنامه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى دام و ده‌زگا نه‌وتیه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممەی رابردو، وەزارەتی دارایی خشتەی موچەی سەرجەم وەزارەتەکانی بڵاوکردەوە و وەزارەتی تەندروستی وەك یەکەم وەزارەت دوێنێ موچەی مانگی ئایاری وەرگرت.

 

وەزارەتی دارایی هەرێم راشیگەیاند: موچەی مانگی ئایار لە ماوەی (21) رۆژدا دابەش دەکرێت لە داهاتی نەوتی و ناوخۆییدا.

6344 جار خوێندراوەتەوە