ئاسایشی هەولێر گیانلەدەستدانی
بازرگانێکی ماددەی هۆشبەری راگەیاند کە چەند رۆژێک پێش ئێستا دەستگیرکرابو، دەشڵێت:
ئەو کەسە خۆى ههڵواسیوهو كۆتایی بهژیانى خۆى هێناوه.
ئاسایشى ههولێردا لە
راگەیەندراوێکدا دەڵێت، "شەوی 2 لهسهر 3ى 6ى 2022 لەلایەن مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتیەكەمان
بەتۆمەتی بازرگانیكردن و دابەشكردنی ماددەی هۆشبەر لەسەر بڕیاری (داوەری لێكۆڵینەوە)
بەپێی ماددەی 25 لەیاسای نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان، تۆمەتبارێك بەناوی (م.ك.ح) لەشاری
هەولێر دەستگیركرا".
ئاماژە بەوەکراوە
"لەئەنجامی پشكنینی ماڵی ناوبراو، تواندرا دەستبگیرێت بەسەر دەمانچەیەكو بڕێكی
زۆر ماددەی هۆشبەر لەجۆەكانی هێرۆینو كریستاڵ كە بۆ فرۆشتن ئامادەكرابوونو لەگەڵ
چەندین كەرهستەی تایبەت بەبازرگانیو كێشانی ماددەی هۆشبەر".
سەبارەت بە گیانلەدەستدانی
ئەو بازرگانەی مادە هۆشبەرەکان، ئاسایشى ههولێر رایگەیاند؛ لەشەوی 4 لهسهر 5ى
6ى 2022 تۆمەتبار لەناو بەندینخانە بەمەبەستی خۆكوشتن خۆی هەڵواسیوەو گیانی لەدەستداوەو
دواتر لەسەر بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادی كراوە.
186 جار خوێندراوەتەوە