وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى هەرێم رایدەگەیەنێت؛
بڕیاریانداوە بە پێکهێنانی لیژنەیەکی بەدواداچون و لێکۆڵینەوە بۆ ئەوەی بگەن بە ڕاستی
ئەو بابەتەى کە پەیوەندى هەیە بە کەمتەرخەمى لە دابەشکردنى بەشەخۆراکى مانگانە بەسەر
هاوڵاتیاندا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، کەمال موسلیم، وەزیرى بازرگانى
و پیشەسازى هەرێم سەردانى کۆگاکانی سلێمانى کرد و لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:
تەواوی گیروگرفتەکان لەگەڵ فەرمانبەرانی کۆگاکاندا باسکران و لیژنەکەیەکی لێکۆڵینەوە
لەسەر ئەو بابەتە پێکهاتوە.
دەشڵێت: ئەگەر گۆڕانکاری لە ماددە خۆراکییەکان
کرابێت تاوانە و ئەگەر کەسێکیش بەڵگەی لایە با بیخاتەڕو ئێمەش بەدواداچونی بۆ دەکەین،
بەڵام باوەڕناکەم شتی وا کرابێت.
سەبارەت بە گلەیی چەند شۆفێرێکی عەرەب لە سلێمانی
کە سوکایەتییان پێکراوە، کەمال موسلیم رایگەیاند: یەکێك لەو بابەتانەی لیژنەی لێکۆڵینەوە
بەدواداچونی بۆ دەکات ئەو بابەتەیە و دوای تەواوبونی رێکاڕەکان لیژنەکە بڕیاردەدات.
راشیگەیاند: هەرچەندە لە ئێستادا وەزری دروێنە
نییە، بەڵام لە چەند ناوچەیەکدا کاتی دروێنە هاتوە و بۆ ئەوەی جوتیارانیش زەرەرمەند
نەبن گەنمەکانیان لێوەردەگرین و لە سایلۆکاندا کۆگا دەکرێن.
باسی لەوەشكردوە، یەکێك لەو گلەییەی لە بەغدامان
کردوە بابەتی گەنم و بەشەئاردی هاوڵاتییانە و بەڵێنمان لێوەرگرتون بەشەخۆراکی هاوڵاتییان
درەنگ نەکەوێت و لەگەڵ بەغدا هاوتا بکرێتەوە،
187 جار خوێندراوەتەوە