هۆشدارییەكی بەپەلە لەبارەی خۆڵبارینی سبەینێوە

KNN : Kurdish News Network
11:29 - 22/05/2022
کوردستان
+
-

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم هۆشدارییەکی لەبارەی خۆڵبارینی سبەینێ دو شەممەوە بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە خۆڵبارینی ئەم جارە جیاوازترە لە جارانی پێشو.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم رایگەیاند: پێشبینی دەکرێت شەپۆڵێکی تۆز وخۆل زۆربەی ناوچەکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بگرێتەوە کاریگەرى ئەم خۆڵ بارینە لە سبەى دووشەممە چڕ دەبێتەوە لەسەر ناوچەکەمان.

 

باسی لەوەشکردوە، خۆڵ بارینی ئەمجارە جیاوازە و ئاستى خۆڵ بارین لەناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکى تر جیاواز دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەى تۆز وخۆڵ خێراى با زیاد دەکات لە کاتى زیاد بوونى خێراى با پێشبینى دەکرێت ئاستى خۆڵ بارین گۆڕانکارى بەسەر بێت لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکى دیکە.

 

دەشڵێت: سنوورى پارێزگاى دهۆک ئاستى خۆڵ بارینى کەمتر دەبێت بە بەراوورد بە ناوچەکانى تر

 

وتیشی: رۆژى سێ شەممە کاریگەرى خۆڵ بارین بە ئاستى کەمتر لەسەر ناوچەکەمان بەردەوامى دەبێت رۆژى چوارشەممە کاریگەرى ئەم خۆڵ بارینە لەسەر ناوچەکەمان کۆتاى دێت .

1009 جار خوێندراوەتەوە