گۆڕانكاری لە كاتی دەوامی فەرمانبەرانى پارێزگاى سلیمانى کرا

KNN : Kurdish News Network
12:30 - 22/01/2022
کوردستان
+
-

پارێزگاری سلێمانی بڕیاریدا سبەینێ‌ گۆڕانكاری لە كاتی دەوامی فەرمانبەران بكات بەهۆی ئەو سەرما و بەستەڵەكەی ناوچەكانی سنووری پارێزگاكەی گرتۆتەوە.

 

د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی، لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بەوەدەکات، دامودەزگا حکومییەکان بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان بەردەوام دەبن لە کاری ڕۆژانەی خۆیاندا.

 

پارێزگاری سلێمانی، لەبەر نزمبونەوەی زۆری پلەکانی گەرما و دروستبونی ئاستەنگی هاتووچۆ لە هەندێک ناوچە و گەڕەکەکاندا، دەوامی سبەینێی دام و دەزگاکان (یەک شەممە 23ی مانگ)، لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا؛ لە كاتژمێر(10)ی بەیانی دەستپێدەکات بۆ كاتژمێر (2 )ی پاشنیۆڕۆ.

2482 جار خوێندراوەتەوە