دکتۆر مارف عومەر
گوڵ، نوسەر و یاساناسی کورد دوای ماوەیەکی زۆر ململانێی لەگەڵ نەخۆشیدا، ئەمڕۆ لە
سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
د.مارف عومەر گوڵ
کێیە؟
-
ساڵی (1956) لە گوندی هەشەزینی ناوچەی سەنگاوی سەر بە قەزای چەمچەماڵ لە دایک بوە.
-
پسپۆری یاسایی نێودەوڵەتی و مامۆستای زانکۆی سلێمانی و نوسەر و ئەدیب و شاعیر، رۆڵى
بەرچاوى هەبوە لە بەرەو پێشبردنى ئاستى زانست و مەعریفە لە کوردستان و بەتایبەت لە
زانکۆی سلێمانی.
- ساڵی
(1982) بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە یاسا لە زانکۆی بەغدا بەدەستهێناوە، هەمان ساڵ لە
فەرمانگەی ئاودێریی سلێمانی دامەزراوە.
- یەکهمین
کهسه که له بواری جینۆسایدی گهلی کورددا ساڵی (1990) لە زانکۆی کییڤی ئۆکرانیا
بڕوانامەی ماستەری بەدەستهێناوە و نامهی ماستهرهکهی بەناونیشانی (ئامرازە یاساییەکانی
بەربەندکردنی تاوانی جینۆساید لە یاسای گشتی نێودەوڵەتیدا) بوە.
-
له ساڵی (1995) بڕوانامه دکتۆرای لە هەمان زانکۆ به دهستهێناوە و تێزی دکتۆراکهشی
به ناونیشانی "کێشەی کەسایەتی یاسایی نێونەتەوەی گەلی کورد لە یاسای نێودەوڵەتیدایه.
-
له ساڵی (1999) وهکو مامۆستا له کۆلێژی یاسای زانکۆی سلێمانی دهستبهکاربوە.
-
ساڵی (2005-2006) بوەتە راگری کۆلێژی یاسا لە زانکۆی کۆیە و دواتر له ساڵی (2011
-2015) راگری کۆلێژی یاسای زانکۆ سلێمانی و پلهی زانستی پرۆفیسۆره و سەرپەرشتی چەندین
تێزی ماستەرو دکتۆرای کردوە.
-
ساڵی (1982) لەسەر هەڵوێستی سیاسی ماوەیەک لە زیندانەکانی (ئەمنی عامەی بەغداد) زیندانیی
بووەو ئازارو ئەشکەنجەیەکی زۆر دراوه و هۆنراوهکانی دیوانی (خۆری زیندان)ی ههر
لەزینداندا نوسیوون و دواتر پاش ئازاد بوونی چاپی کردون.
-
له ساڵانی هەشتاکاندا چەند ساڵێک دهچێته شاخ و دهبێته پێشمهرگه.
-
شارەزایی لە زمانەکانی کوردی و فارسی و ئینگلیزیی هەبووە، دەیان کتێبی لە بوارەکانی
یاسای نێودەوڵەتی و سوسیۆلۆژیا نووسیوە و زیاترلە (27) ساڵ لە زانکۆکانی هەرێمی
کوردستان وانەی وتوەتەوە.
-
خێزاندارە و باوكی دوو منداڵە (كوڕێك و كچێكە.
-
سەرلەبەیانی رۆژی (15/1/2022) بەهۆی نەخۆشییەوە و مانەوەی نزیکەی (20) لە نەخۆشخانەیەکی
شاری سلێمانی و مانەوەی لەژێر چاودێری پزیشکیدا، کۆچی دوایی کرد.
409 جار خوێندراوەتەوە