سەرۆکایەتى زانکۆى سەڵاحەدین لە هەولێر، بەهۆى دروستبونى لافاوەوە دەوامى لە سەرجەم بەشەکانى ڕاگرت.
جۆینی کەناڵی KNN بن لە تێلیگرام
ئەمڕۆ پێنجشەمە، زانکۆى سەڵاحەدین لە هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کردووە، لەسەر داواکاری بەشێک لەڕاگری زانکۆکە، لەبەر بەرژەوەندیی گشتی فەرمانبەران و قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستایان بڕیاردرا بە دواخستنی تاقیکردنەوەکان.
هاوکات بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، رایگەیاند: بەهۆی ئەو بارانە بەخوڕەی بەرەبەیانی ئەمڕۆە کە رووی لە ناوچەکە کردووە تاقیکردنەوەکانی خوێندکاران بۆ رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو دواخرا.
بەرەبەیانی ئەمرۆ بەهۆی بارانی بەخورەوە جاریکی دیکە لە چەند گەڕەکێکی هەولێر و بەردەم باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیران لافاو دروستبوو.
324 جار خوێندراوەتەوە