سلێمانى؛ ژمارەیەکى بەرچاو لەمنداڵان بەهۆى هەوکردنى سنگەوە داخڵى نەخۆشخانە کراون

KNN : Kurdish News Network
12:01 - 07/12/2021
کوردستان
+
-

لە (24) کاتژمێرى رابردوودا زیاتر لە (100) منداڵى نەخۆش داخڵى نەخۆشخانە کراون، بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى منداڵانیش هۆکارى نەخۆش کەوتنى منداڵان ئاشکرا دەکات و دەڵێت لۆدێکى زۆرمان لەسەرە. 

 

د.پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێرکاری ڕایگەیاند، لەئێستادا هەریەک لە بەشەکانی( منداڵی تازە لەدایکبووی یەک ، چاودێری وورد) بەشێک لە یەکەکانی ناو نەخۆشخانەکە پڕبوون لە منداڵی نەخۆش کە زۆربەیان منداڵانی خوار تەمەن یەک ساڵن بەهۆی هەوکردنی سنگیان داخڵی نەخۆشخانەکراون کە بەشێکی زۆریان پێویستیان بە مانەوە هەیە.

 

ڕاشیگەیاند، بەهۆی لۆدێکی زۆر لەسەر نەخۆشخانەکە بە پێویستی دەزانن ژمارەی بێدەکان زیاد بکەن، کەس و کاری نەخۆشیش دڵنیادەکەینەوە بەتەواوبوونی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێرکاری لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەو لۆدە زۆرەی لەسەر نەخۆشخانەکە دروست بووە چارەسەر دەبێت.

 

بەپێى ئامارێکى بەرێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى سلێمانى، لە (24) کاتژمێرى ڕابردودا (114) منداڵ لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان داخڵکراون.

739 جار خوێندراوەتەوە