دواى کۆبونەوەى لەگەڵ لایەنەکانى چوارچێوەى هەماهەنگى موقتەدا سەدر لەگەڵ
مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق کۆدەبێتەوە.
میدیاکانى عێراق بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ موقتەدا سەدر رێبەرى رەوتى سەدر
لەگەڵ مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق کۆدەبێتەوە، بێ ئەوەى هیچ وردەکارییەکى
دیکە ئاشکرا بکەن.
کۆبونەوەى نێوان سەدر و کازمى لەکاتێکدایە، کە بەپێى وتەی سەرچاوەیەک لە
کۆبونەوەى نێوان موقتەدا سەدر و لایەنەکانى چوارچێوەى هەماهەنگى هەردوولا
رێککەوتون لەسەرئەوەى سەرۆک وەزیرانى داهاتوو لەسەر بنەماى تەوافوق دابنرێت.
ئەو کۆبونەوەیەش دواى کۆبونەوەى نێوان موقتەدا سەدر ولایەنەکانى ناو
چوارچێوەى هەماهەنگى دێت کە ئەمڕۆ لە ماڵى هادى عامرى سەرۆکى هاوپەیمانى فەتح
بەڕێوەچوو.
769 جار خوێندراوەتەوە