دواى ئەوەى دوێنێ تۆمەتى هەڵگرتنى چەکى درایە پاڵ، ئەمڕۆ گوهدار زێبارى یەکێک لە دەستگیرکراوانى بادینان گواسترایەوە چاکسازى هەولێر.
بەشدار حەسەن، پارێزەرى دۆسیەى سزادراونى بادینان رایگەیاند: نیوەڕۆی ئەمڕۆ رۆژنامەنوس گوهدار زێباری لە گرتوخانەی ئاسایشی گشتی هەولێر گواسترایەوە چاکسازی هەولێر.
ئەوە لە کاتێکدایە، دوێنێ ڕۆژنامەنوس گوهدار زێباری، هێنرایە بەردەم دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر و بە وتەى بەشدار حەسەن، تۆمەتێکی تریان داوەتە پاڵى کە گوایە چەکی جۆرى (تاپڕ) یان لەناو ئۆتۆمبیلەکەی دۆزیوەتەوە، بەڵام گوهدار رەتیکردەوە و وتی:" ئەم چەکە هی من نییە و بۆم دروست کراوە".
بەپێى لێدوانى ئەو پارێزەرە، گوهدار زێبارى لەبەردەم دادوەردا وتویەتى: "من نە ڕاوچیم نە دوژمندارم چەکی من تەنها و تەنها قەڵەمە"
416 جار خوێندراوەتەوە