بانکی نێودەوڵەتی رایگەیاند، تا ساڵی 2050 عێراق بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواوە 20%ی سەرچاوە ئاوییەکانی ئێستای لەدەستدەدات، لە دەرئەنجامی قەیرانی ئاویشدا گەشەی وڵات، هەلی کار و کۆچکردن دەبنە ئاستەنگی لەبەردەم هاوڵاتیان و حکومەتی عێراقدا، بۆیە داوا لەو وڵاتە دەکات هەنگاوی پێویست بگرێتەبەر.
سارۆج کومار جها، بەڕێوەبەری هەرێمی فەرمانگەی رۆژهەڵات لە بانکی نێودەوڵەتی لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، پێویستە دۆسیەی ئاو پرسی سەرەکی عێراق بێت بۆ دانیشتوانەکەی کە 40 ملیۆن کەسی تێپەڕاندوە، بۆیە بەبێ نەبونی رێکاری گونجاو لە 30 ساڵی داهاتودا عێراق 20%ی سەرجەم سەرچاوە ئاوییەکانی ئێستای لەدەستدەدات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ساڵی (2050)
پلەکانی گەرما لە جیهاندا لە (10%) بەرزدەبنەوە و ئاوی سازگاریش لە (10%)
دادەبەزێت و لە عێراقدا ئەو رێژەیە دەگاتە (20%)، لەو هەلومەرجەشدا ئاو ناگاتە
سێیەکی زەوی کشتوکاڵی.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە، کەمبونەوەی ئاو،
کاریگەری هەبووە لەسەر ئاوارەبونی سەدان عێراقی.
550 جار خوێندراوەتەوە