لە سلێمانی؛ کچێک لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبون کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا

KNN : Kurdish News Network
07:05 - 17/11/2021
کوردستان
+
-

ئێوارەی ئەمڕۆ کچە خوێندکارێکی زانکۆ لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبون لە سلێمانی کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.

  

پەیامنێری KNN  لە سلێمانی لە زاری یەکێک لە هاوڕێ نزیکەکانییەوە رایگەیاند، ئەو کچە نزیکەی (69) دەنک حەبی خواردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ بۆ وەرگرتنی چارەسەر پزیشک سەردانی ئەوپرۆژەیەی کردووە کە خوێندکارەکە وەک بەشە ناوخۆیی لێی دەمێنێتەوە، بەڵام بەر لە گەیشتنی پزیشکەکە لە بالکۆنەکەوە دەکەوێتە خوارەوە و گیان لەدەستدەدات.

 

وتیشی، ئەو کچە تەمەنی (24) ساڵ بووە و بەپێی زانیارییەکان روداوەکە خۆکوژی بووە.

 

سلێمانی/ بڕیار نامیق


6571 جار خوێندراوەتەوە