دواى گەیشتنى
بەنزینى عێراقى بۆ هەرێمى کوردستان، لە سلێمانى چەند بەنزینخانەیەک دیاریکراون بۆ
دابەشکردنى بەنزینەکە بەنرخى (690) دینار.
ئەو
بەنزینخانانەى بەنزینى عێراقى دابەشدەکەن بریتین لە بەنزینخانەکانى ( مژدە، هاى
ماونتیەن (HM)، ههڵهبجه گروپ، ئازادى و سلێمانى نوێ).
ئەوەش لە
کاتێکدایە، لە ئێستادا رۆژانە یەک ملیۆن لیتر بەنزینى عێراق دەگاتە هەرێمى
کوردستان و بە نرخى (690) دینار بۆ هەر لیترێک، دابەشدەکرێت.
بەپێى راگەیەنراوێکى
فەرمانگەى میدیا و زانیارى سەر بەئەنجومەنى وەزیرانى حکومەتى هەرێم، وەزارەتى
سامانە سروشتییەکان پلانى بۆ دابەشکردنى ئەو بەنزینە داناوە کە لەلایەن عێراقەوە رەوانە
دەکرێت، بەپێى ئەوپلانەش بەنزینخانەکان لەلایەن فەرمانبەرانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە
چاودێری دەکرێن، هەروەها بەنزینەکە بە نۆرە بەسەر بەنزینخانەکاندا دابەش دەکرێت.
بەپێى پلانەکەى
وەزارەتى سامانە سروشتیەکان، ھەر بەنزینخانەیەک بەنزینی نۆرماڵی حکومەت وەربگرێت،
نابێت ھیچ بەنزینێکى دیکەى نۆرماڵ بفرۆشێت، هەروەها نابێت بەنزینە حکومییە ئۆکتان
بەرزەکە تێکەڵی بەنزینی دیکەی نۆرماڵ بکرێت.
بەپێى خاڵێکى دیکەى
پلانەکە، نابێت دەستکاریی بەهاى بەنزین بکرێت.
7715 جار خوێندراوەتەوە