رۆژنامەیەکی بەریتانی: چەندین بەڵگە هەن کە تورکیا لە هەرێمی کوردستان چەکی کیمییا بەکارهێناوە

KNN : Kurdish News Network
09:12 - 20/10/2021
کوردستان
+
-

ستیڤ سوئینی ڕۆژنامەوانی بریتانیایی ڕایگەیاند، چەندین بەڵگە لەبەردەستدا هەن کە دەیسەلمێنن کە تورکیا لە هەرێمی کوردستان چەکی کیمیایی بەکار هێناوە.

 

 
ستیڤ سوئینی ڕۆژنامەنوس و بەرپرسی ڕۆژنامەی (مۆرنینگ ستار)ی بەریتانی رایگەیاند، یەکێک لە ئەو بەڵگانەی کە دەیسەلمێنێت تورکیا چەکی کیمیایی بەکارهێناوە، ئاسەواری بەجێماو لەسەر لەشی کەسانێک کە لە ئەو ناوچەیە بوون، هەروەها بەلگەگەلێکی دیکە لەوانە کاریگەری چەکی کیمیایی لەسەر سروشتی ناوچەکەش بۆ سەلماندنی ئەو تاوانە هەیە.

 

ناوبراو بە ڕەخنە لە بێدەنگی ڕێکخراوی نێودەوڵەتییەکان بەتایبەتی ڕێکخراوەکانی پێوەندیدار بە قەدەغەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی، وتی: پێویستە دەستبەجێ شاندێک بۆ سەردانی ئەو ناوچانەی هەرێمی کوردستان کە تورکیا لەوێ ئۆپراسیۆنی ئەنجام داوە، پێکبهێنرێت.

508 جار خوێندراوەتەوە