لە سۆران؛ (10) کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا

KNN : Kurdish News Network
06:04 - 12/10/2021
کوردستان

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی هه‌ولێر رایگەیاند، له‌ ده‌ڤه‌ری سۆران ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆری مادده‌ی هۆشبه‌ری جۆری (هیرۆین)ـدا، داگرتووە.

 
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان رایگه‌یاند، له‌ چوارڕیانی  (باعه‌درێ – شێخان) دەست بەسەر (10) کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیراوە‌، هاوکات تۆمه‌تبارێكی دانیشتوی حاجیاوه‌ كه‌ خاوه‌نی ئه‌و بڕە ماددە هۆشبەرە بوو، ده‌ستگیر كرا.

 

 تۆمه‌تباره‌كه‌ به‌ گوێره‌ی مادده‌ی (25)ـی سزادان دراوه‌ته‌ دادگا و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ كراوه‌ته‌وه‌.

310 جار خوێندراوەتەوە