بۆ جارى چوارەم دادگاى هەولێر دادگایى کردنى مامۆستا بەدەل بەروارى و ئومێد بەرۆشکى دواخست، پارێزەرەکەشیان هۆکارى دواخستنەکە ئاشکرا دەکات.
بەشدارحەسەن پارێزەرى هەریە ک لە مامۆستا بەدەل بەروارى و ئومێد بەرۆشکى (KNN) ى رایگەیاند، دادگاى هەولێر جارێکى تر دادگایى
کردنى ئەو دوو چالاکوانەى بادینانى دواخست.
راشیگەیاند، دادگایى کردنیان بۆ (18)ى ئەم مانگە دواخراوە.
سەبارەت بە هۆکارى دواخستنى دادگایکردنى ئەو دوو چالاکوانەى بادینان،
پارێزەر بەشدار حەسەن ئاشکرایکرد، پێیان راگەیەنراوە دادوەرەکان لە مۆڵەتدان، ئەوەش
کراوەتە بیانوو بۆ دواخستنى دادگایى کردنى مامۆستا بەدەل بەروارى و ئومێد بەرۆشکى
.
ئەوەش جارى چوارەمە کە دادگایى کردنى ئەو دوو چالاکوانەى بادینان دوادەخرێت.
495 جار خوێندراوەتەوە