وەزارەتى بازرگانى عێراق رایدەگەیەنێت؛ بۆ ئەم
مانگە نیسک و لەتکە نۆکیش لە بەشەخۆراکى مانگانەدا بە هاوڵاتیان دەدرێت.
ئاژانسى فەرمى عێراقى، لە زارى محەمەد حەنون
وتەبێژى وەزارەتى بازرگانى بڵاویکردەوە، لەچەند رۆژى داهاتودا دەست دەکرێت بە
دابەشکردنى دووەم سەبەتەى خۆراکى و لەئێستاشدا گەیشتوەتە کۆگاکان و
ئامادەکارییەکان بۆ ئەو بابەتە تەواو کراون.
وتەبێژى وەزارەتى بازرگانى ئاشکرایکردووە، بۆ
ئەم مانگە دوو ماددەى دیکەى خۆراکى بۆ بەشەخۆراکى هاوڵاتیان زیاد کراون کە بریتین
لە ( نیسک و لەتکە نۆک).
لەبارەى بەرزبونەوەى نرخى نان و سەمون، حەنون
وتى: بەدواداچون بۆ ئەو بابەتە دەکەین و هەر شوێنێک نرخ بەرزبکاتەوە دەدرێتە دادگا
و سزا وەردەگرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە مانگى رابردودا سێ
ماددەى دیکەى خۆراکى بۆ بەشەخۆراکى مانگانە زیادکران و لەم مانگەشەوە ( نیسک و فاسۆلیا
و دۆشاوى تەماتە، برنج، شەکر، زەیت و لەتکە نۆک)، بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێن
14616 جار خوێندراوەتەوە