چارەسەری روتانەوەی تەواوەتی قژ دۆزرایەوە

KNN : Kurdish News Network
09:42 - 18/08/2021
تەندروستی
+
-

چەند پسپۆڕێكی چینی پەرەیان بۆ جۆرە لەزگەیەكداوە كە چارەسەری ئەسلەحی دەكات و یارمەتی هاتنەوە قژی ئەو شوێنانە دەدات كە ڕووتاوەتەوە، بەتایبەت ناوەڕاستی سەر.

 

 

 توێژەرەكان دەڵێن، لەزگەكە توانای توانەوەی هەیە و چەندین دەرزی زۆر وردی لەسەر كە ماددەی كیمیایی تێكراوە، دوای ئەوەی دەدرێت لە شوێنی ڕووتانەوەكە دەرزییەكان خۆراكی پێویست دەدەن بە شوێنەكە هانی ڕەگەكەكات دەدەن قژی نوێ بەرهەم بهێنێت.

 

لەسەرتادا لەزگەكە لەسەر چەند مشكێك تاقیكراوەتەوە و موو لەسەر پێستەكەیان هاتووەتەوە، بێ ئەوەی هیچ زیانێك بە پێستیان بگات، زاناكان پیشبینی دەكەن لەسەر مرۆڤیش هەمان كاریگەری هەبێت.

 

پسپۆڕەكان باسیان لەوەشكردووە، داهێنانەكەیان بۆ ئەوانەش زۆر گرنگە كە توشی كۆرۆنابوون، چونكە كەسێك لەكۆی چوار كەس لەوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكدەبنەوە، گرفتی قژ ڕووتانەوەیان هەیە.

 

پرۆفیسۆر جیانكیگ جاو لە زانكۆی چجیانگ لە هانگچۆ دەڵێت "لەزگەكە زۆر سەلامەتە، توانایەكی بەهێزی هەیە بۆ چارەسەركردنی ئەسڵەحی پیاوان".

 

جاو باسی لەوەشكردووە، گروپە چینییەكە تیشكیان خستووەتە سەر هۆكاری سەرەكی ئەسڵەحبوون، كە پەیوەندی بە كرداری ئۆكسیدبوون لاوازی سوڕی خوێنەوە هەیە، بۆیە لەزگەكە كۆمەڵێك ماددی كیمیایی دەگەیەنێت كە چارەسەری هەردوو كێشەكە دەكات لە پێستی سەردا.

 

پسپۆڕەكان لەزگەكەیان لە ترشی هیالۆرۆنیك دروستكردووە، كەبەشێوەیەكی سروشتی لە پێستی مرۆڤدا بونی هەیە.

 

بەپێی تاقیكردنەوەكان دەركەوتووە كاریگەری لەزگەكە لە حەبی مینۆكسیدیل زیاترە كە لەئێستا بۆ كەمكردنەوەی ئەگەری ئەسلەح بوون بەكادەرهێنرێت، بەتایبەت بۆ ئەوانەی بە هۆكاری بۆماوەی توشی ئەو حاڵەتە دەبن.

13245 جار خوێندراوەتەوە