نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا بەرز بووەوە

KNN : Kurdish News Network
08:32 - 31/07/2021
ئابوری

ئەمڕۆ شەممە (31ی تەموزی 2021) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە (75) دۆلار و (14) سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.


بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش (تەکساس) بە (73) دۆلار و (72) سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.


هەرچەندە لە ساڵی رابردودا بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، بەڵام هەنگاوەکان بۆ روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسەکە و بەرهەمهێنانی ڤاکسین نرخی نەوتی بەرزکردەوە، دواتریش بەهۆی کۆبونەوەی رۆژی (18)ی تەموزی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس کە رێککەوتن لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی هەناردەی نەوت، جارێکی دیکە نرخی نەوت روی لە دابەزین کردەوە.

831 جار خوێندراوەتەوە