فەرماندەی
هێزەکانی یەکەی (70) ئامادەیی بەشێک لە هێزەکانی دەربڕیوە بۆ خستنەسەر وەزارەتی
پێشمەرگە، باڵیۆزی ئەمەریکاش لە عێراق دەڵێت: دۆخی ئێستا و داهاتوی ناوچەکە
پێویستی بە هێزێکی تۆکمەی پێشمەرگە هەیە.
ئەمڕۆ دووشەممە فەرماندەیی هێزەکانی یەکەی (70) لە نامەیەکدا کە ئاڕاستەی شۆڕش ئیسماعیل وەزیری
پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کردووە، ئامادەیی دەربڕیوە بۆ ئەوەی هێزەکانی پشتیوانی
دووی یەکەی (70) بخرێتە سەر سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
پەیوەست بەو
پرسەش وەزیری پێشمەرگە داوا دەکات، لە هەنگاوەکانی داهاتوودا هێزێکی یەکگرتووی
سەربازی سەردەمییانە دروستبکرێت و سەرجەم هێزەکان لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە
کۆببنەوە.
هاوکات، ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا لەعێراق،
لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، دۆخی ئێستا و
داهاتوی ناوچەکە پێویستی بە یەکڕیزی و یەکگرتویی هێزێکی نیشتیمانی تۆکمەی پێشمەرگە
هەیە، دڵنیایشیدا هاوکاریی و هەماهەنگییان بۆ ئەو وەزارەتە بەردەوام دەبێت.
1202 جار خوێندراوەتەوە